ئامارى رۆژانه‌ى كۆرۆنا له عێراق: 72 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستدا

تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید SNN
SNN
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 862 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 49 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 72 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 2 هه‌زار و 862 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “72 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 49 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 107 هه‌زار و 573 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 73 هه‌زار و 317 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 449 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 4 هه‌زار و 284 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆمپانیای ماس بەشێک لە شاخی گۆیژە سەوز دەکات
2020-08-26 -
حزبی بەعس مردنی عیزەت دوری راگەیاند
2020-10-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17