حاڵەتی ئامادەباشی و کۆکردنەوەی کەشتی جەنگی دژی یەک… تورکیا و یۆنان دەکەونە شەڕەوە؟

سەرۆککۆماری تورکیا سوپای وڵاتەکەی بەسەر دەکاتەوە
SNN-
لە ساڵی 1974ەوە و لەوکاتەوەی ململانێی تورکیا و قوبرس سەریهەڵداوە، ئێستا لەهەموو کات زیاتر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ هەیە لەنێوان تورکیا و یۆناندا.
نووسەری ئەمریکی مایکڵ رۆبن لە گۆڤاری ناشناڵ ئینتریست نووسیوێتی: “رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا مەرامێتی پەیماننامەی لۆزان هەڵبوەشێنێتەوە، بەشێک لەو خاکە بخاتەوە ژێر رکێفی خۆی کە پێیوایە هی سەردەمی ئیمبراتۆرییەتی عوسمانییە و دەکەوێتە دەرەوەی سنووری ئێستای خاکی تورکیاوە”.
نووسەر باسی هۆکارێکی دیکە دەکات و دەڵێت: “ئەمەیان ئابوورییە، ئەویش ئەوەیە تورکەکان دەیانەوێت سەرچاوە سروشتییەکانی ئاوی یۆنان و قوبرس بۆ خۆی ببات و ئەردۆغان خۆی وا وێنا بکات کە لە رووی سەربازییەوە لە ئەتاتورک باشترە”.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو هێزی دەریاوانی یۆنان رایگەیاند “بەلەمی جەنگیی بڵاوەپێکردووە و حاڵەتی ئامادەباشیی راگەیاند، لەبەرئەوەی لایەنی تورکی چوونەتە ئاوەکانیەوە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی سروشتیدا”.
لەئێستادا چاوتێبڕینی تورکیا لە ئاوەکانی ناوچەکە ناکۆکیی زۆری لەنێوان خۆی و یۆنان و یەکێتی ئەوروپادا دروستکردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت غازێکی زۆر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا هەیە.
نووسەر پێیوایە کە ئەردۆغان گۆڕەپانەکەی ئامادە کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، ئەو مانگی دیسەمبەری ساڵی 2017 سەردانی یۆنانی کرد و بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکەی پێشنیاز کرد.
لەو کاتەدا ئەردۆغان پێشنیازی کرد شاری کاردز هالی بێتەوە ناو دەسەڵاتی تورک، چونکە وەکخۆی وتی: “دەکەوێتە ناو سنووری رۆحیی” وڵاتەکەیەوە کە دواتر خۆپیشاندانی ناڕەزایی توندی بەدوای خۆیدا هێنا لە بولغاریا کە ئەو کاتە سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەوروپاشی لەدەستدا بوو”.
رۆژنامە تورکییەکانیش کە سەر بە دەوڵەتن، دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوەی چەندین نەخشە کە سنووری بەر بڵاوتریان هەیە و بەشێک لە خاکی وڵاتانی هاوسێی تورکیشی بەر دەکەوێت.
نووسەر لەکۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت: “گەر ئەردۆغان زیاتر چووە پێشەوە بەرەو ناوەندی رۆژهەڵات بەئاڕاستەی یۆنان، ئەوا ئەسینا پەنا دەباتە بەر جەنگ، ئەو کاتەش نابێ ئەمریکا بێدەنگ بێت و پێویستە تورکیا تۆمەتبار بکات و پێی بڵێت “تۆ تاوانباریت و دەستدرێژیت کردووە یەکەمجار”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندى باڵاى پێشمهرگه دهچێته بهغدا
2020-07-02 -
ڤیدیۆ:کوڕەکەی تۆرام نیگەرانە
2020-05-31 -
تهنها له یهك رۆژدا 150 شوێنكار داخران
2020-06-27
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17