لە رێگەی ڤاکسینی کۆرۆناوە کۆمپانیاکانی دەرمان 7 ملیار دۆلار قازانج دەکەن

0
207

SNN

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین گەورە کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی ئەوروپی و چینی دەستیان کردووە بەگەڕان و توێژینەوە بەدوای ڤاکسینی کۆرۆنادا، لەو رێگەیەشەوە پشکەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان بەردەوامە لە هەڵکشان، چونکە هەر کۆمپانیایەک ببێتە دۆزەرەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسەکە پشکەکانی لە بازاڕی جیهاندا چەند هێندەیەک زیاد دەکات.

یەکێک لەو کۆمپانیایانەی بەرهەمهێنانی دەرمان Novavax کە پشکەکانی لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بە رێژەی %3500 بەرز بۆتەوە، کە بەهاکەی دەگاتە 7 ملیار دۆلار، بەهۆی ئەوەی کە بەهێزترین کۆمپانیایە تا ئێستا کە رەنگە لە رکابەری دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا براوە بێت.

بەهۆی ئەوەی تاقیکردنیەوەکانی کۆمپانیای Novavax تا ئیستا سەرکەوتووبووە و نزیکە لە بەرهەمهێنای ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەمریکا بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار هاوکاری ئەم کۆمپانیایە دەکات کە پێ دەچێت لە مانگی داهاتوو بگاتە ئەنجامی کۆتایی دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەهەمانشێوە هەر یەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی Moderna و Pfizer و AstraZeneca، پشکەکانین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە چونکە ئەو سێ گەورە کۆمۆپانیایەش لە توێژینەوەکانیان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا، رەنگە سوپرایزێکیش بێت بۆ Novavax و ئەو سێ کۆمپانیایە پێشبکەون لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this