كه‌مئه‌ندامان كه‌مپینێك له‌ پێناو نانى جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نن

0
189

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د

له‌ شه‌قامى سالمى شارى سلێمانى كه‌مئه‌ندامان كه‌مپینێكیان له‌ پیناو نانى جه‌ژن راگه‌یاند ،داوا ده‌كه‌ن خێرخوازان هاوكاریتان بكات.

سامان حسین، سكرتیرى یه‌كێتیى كه‌مئه‌ندامان رایگه‌یاند :”گەورەترین کەمپین ڕادەگەیەنین بەناوی «تەنھا لەپێناو نانی جەژن» بۆ کۆ کردنەوەی ھاوکاری بۆ کەمئەندامان کە زیاتر لە چوار ھەزار کەمئەندام نانی جەژنیان نییە له‌ دۆخێكى خراپدان”.

وتیشى”داواكارین بۆ چركه‌یه‌ك گوێتان له ھاوارو ناڵەو برسێتی کەمئەندامانبێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌م جه‌ژنه‌دا كه‌مئه‌ندامانیش بتوانن سفره‌ى جه‌ژن رابخه‌ن”

هاوكات وتیشى “داوا له‌ خێرخواز و مرۆڤ دۆستان ده‌كه‌م هاوكاریه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ كه‌مپینه‌ هاوكاریه‌كان هه‌رچى بێت سفره‌ى كه‌مئه‌ندامێك ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this