ریچارلسۆن: هه‌موو یاریزانێكی هاوڕه‌گه‌زباز پیشوازیلێكراوه‌

0
425
ریچارلسۆن

SNN Sport

ریچارلسۆنی به‌رازیلی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزیی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ جیهانی تۆپی پێ پاڵپشتی بێ مه‌رج پێشكه‌ش ده‌كات ، ئەگه‌ر ده‌ركه‌وت هه‌ر یاریزانێك  له‌ خولی نایابی ئینگلیزی هاوڕه‌گه‌زبازە‌.

ریچارلسۆن رایگەیاند: ” وابزانم تۆپی پێ زیاتر گشتگیر بووه‌ و ده‌بێت وا بێت ، جیهان زۆر گۆڕاوه‌ ، له‌ تواناماندا نه‌ماوه‌ بژین وه‌ك چۆن خه‌ڵكی پێش 100 ساڵ ئه‌نجامیانداوه‌ ، هه‌موومان هاوشێوه‌ی یه‌كترین و ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵدا بكرێت “.

هه‌روه‌ها وتی:” وابزانم نابێته‌ كێشه‌ لێره‌ و یان له‌ هه‌ر شوێنێكی تر  ئەگه‌ر یاریزانێكی هاوڕه‌گه‌زباز ده‌ركه‌وت ، ده‌بێت یه‌كەم جار هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكرێت به‌رێز و یه‌كسانی “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this