له‌ یاریگای  نه‌جه‌فی ئۆڵۆمپی  گه‌نده‌ڵی تێیدا ده‌گاته‌ لوتكه‌

0
194
یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف

SNN Sport

سه‌رچاوەیەکی‌ به‌ ئاگا ئاشكرایكرد كه‌ گه‌نده‌ڵی  له‌ یاریگای نه‌جه‌فی ئۆڵۆمپی گه‌یشتووەته‌ لوتكه‌ ،ئەمەش به ‌هۆی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كاره‌کانی یاریگاکەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له‌ پێگه‌  هه‌واڵییه‌كانی عێراق رایگەیاند:” یاریگاكه‌ كاری گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه‌ ، دواییان رووناكی جوانكارییه‌كه‌ی بوو، بڕی 2 ملیاری تر دیناری بۆ زیاد كرا،  له‌ كاتێكدا  تەواوبوونی زیاتر له‌ 250 ملیۆن  دیناری تێناچێت “.

روونیكرده‌وه‌ كه‌:” كۆمپانیای جێبه‌جێكار هه‌ر به‌ ئاگاداربوونی  و لە کاتی سه‌ردانی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق  (400) كرێكاری له‌ 4 رۆژی رابردوودا خستووەته‌ گه‌ڕ   له‌ پێناو ته‌واوكردنی كه‌م و كورتییه‌كانی یاریگاكه‌”.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌  عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق به‌ یاوه‌ری پارێزگاری نه‌جه‌ف و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیاران و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان بۆ  به‌سه‌ركردنەوه‌ی یاریگاكه‌ و كه‌م و كورتییه‌كانی سەردانی یاریگاکەیان کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this