کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم چارەسەرکرا

0
293

SNN-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت “سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق چارەسەری کێشەی نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداو و کۆگاکانی ئاویان کردووە”.

دەشڵێت: “بڕیاردراوە لەم هەفتەیەدا مووچەكانیان خەرج بكرێت”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە فەیسبوکی خۆی نووسیوێتی: “بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوامدابووین”.

ئەوەشی نوسیووە: “سەرۆككۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەمشەو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێی راگەیاندین كە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق چارەسەری ئەم كێشەیەی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت”.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەشڵێت: “فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت”.

رۆژی 23ی ئەم مانگە فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد، بە وتەی ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، چوار مانگە فەرمانبەرانیان مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە بڕیاری بایکۆتکردنی دەوامیاندا.

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقن و نزیکەی 400 فەرمانبەریان هەیە، فەرمانگەکانی رەگەزنامە، پاسپۆرت و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگیش سەر بە بەغدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this