گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 26/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
482
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • خیسێ چی بەسەر هات.
  • یاریزانەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید باس لە رابردووی دەکات لەگەڵ رۆژنامەی مارکاو رەخنە لە خۆی دەگرێت بۆ ئەو هەڵانەی کە کردوویەتی و رایدەگەیەنێت” دەیەوێت جارێکی تر سەرنجی لەسەر یاریکردن بێت”.
  • گومان لە یاری مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید هەیە لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت.
  • بەریتانیا بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین رادەگەیەنێت بۆ هەر هاووڵاتییەکی ئیسپانی ئەگەر بیەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکات و ئەمەش وا دەکات یاری ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە یاریگای ئیتحاد ئەنجام نەدرێت.

ئاس:

  • کاتی زیدان.
  • لە ساڵی 2016وە کە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە 11 نازناو بباتەوە.
  • دوای تێپەڕاندنی یۆهان کرۆیف، ئامانجی داهاتووی میگێل مۆنۆز و گواردیۆلایە.
  • راهێنەرەکەی مەدرید تا ئێستا هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە خولەکە دووریبخاتەوە.

سپۆرت:

  • دڵی پیدری و بلاوگرانا.
  • یاری کۆتایی تیپی بەرشەلۆنە (B) لە پێناو بەرزبوونەوە بۆ پلەیەک زیاترو رووبەڕووی سابادێل دەبێتەوە.
  • پیدری:” من شۆڕشی گەنجانی یانەکەم نامترسێنێت، باوەڕپێنەکراوە ئەگەر لە تەنیشتی ریکی پویگ و ئانسۆ فاتی یاری بکەم لە تیپی یەکەم.
  • دەمەوێت بگەم بە بەرشەلۆنەی یەکەم و هەموو شتێک دەکەم بۆ مانەوە لەوێدا.
  • چاڤی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

  • مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارتۆمیۆ دەڵێت:”7 گرێبەستی نوێمان دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو”.
  • سەرۆکی بەرشەلۆنە متمانەی بە ریکی پویگ، ئانسۆ فاتی و رۆناڵد ئاراخۆ هەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە تیپی یەکەم یاری بکەن لە جیاتی سەرفکردنی بڕە پارەیەکی زۆر.
  • چوونی شاندی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەریتانیاو شاری مانچستەر لە مانگی ئابی داهاتوو جێی گومانە، ئەمەش بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناو رێگە نەدان بۆ چوون بۆ ئەو وڵاتە و کەرەنتین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this