هێزە ئەمنییەکانی عێراق 20 مووشەکی کاتیۆشا لە چاڵێکدا دەدۆزنەوە

هێزی ئەمنیی عێراق
SNN-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین سندوقێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی لەژێر زەویدا دۆزراوەتەوە”.
لە بەیاننامەیەکی شانەکەدا هاتووە لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراقدا کە ئێستا قۆناغی چوارەمیەتی، لە ناوچەیەکی دوورەدەستی پارێزگای سەڵاحەدین، سندوقێکی گەورەی کاتیۆشایان دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە 20 مووشەکی تێدا بووە.
بەپێی بەیاننامەکە، لەناو ئەو سندوقەدا زیاتر لە 20 مووشەکی کاتیۆشا شاردراونەتەوە و بۆ کاری هێرش و بۆردوومان لە رابردوودا ئامادەکراون .
هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند: “کردەیەکی ئەمنیی گەورە دەستیپێکردووە لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراقدا لە سنووری پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالەدا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17