لەژێر فشاردا تورکیا کەشتییە سەربازییەکانی لەئاوەکانی یۆنان کشاندەوە

بەشێک لە کەشتییە سەربازییە ئاوییەکانی تورکیا
SNN-
میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە لایەنی تورکی کەشتییە سەربازییەکانی خۆی کشاندۆتەوە کە پێشتر لە ئاوی دەریای ناوەڕاست بڵاویکردبوونەوە وەک خۆئامادەکردنێکی ئەنقەرە بۆ گەڕان بەدوای غازدا لەو ئاوانەدا.
رۆژنامەی گریک سیتی تایمز-ی یۆنانی نووسیوێتی “ئەو پاپۆڕەی تورکیا کە ناوی OruC Reis ە و لە رۆژی شەممەوە کاری کنە و پشکنین دەکات، کشاوەتەوە ناو سنووری ئاویی خۆی”.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یۆنان هۆشداریدایە تورکیا بەوەی هەموو رێگایەک بەکاردەهێنێت بۆ بەرگری لەخۆکردن گەر تورکیا نەکشێتەوە دواوە.
لەئێستادا چاوتێبڕینی تورکیا لە ئاوەکانی ناوچەکە ناکۆکیی زۆری لەنێوان خۆی و یۆنان و یەکێتی ئەوروپادا دروستکردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت غازێکی زۆر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا هەیە.

کەشتییە تورکییەکە
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رینۆ له فۆرمولا1 بهردهوام دهبێت
2020-05-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17