
بالەی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاڵەوانی ئەم وەرزە
حسین کەرکوکی- SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی 2021-2022 خولی باله‌ی دیاری كرد، ئەمەش پاش ئەوەی لەم وەرزە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیتوانی خولەکە تەواو بکات و پێشمەرگەی سلێمانی وەکو پاڵەوان دیاری کرد.
یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا رایگەیاند:” دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن لە سه‌ر تەواوكردنی وه‌رزی 2020-2021، یه‌كێتیه‌كه له میانەی كۆبوونه‌وه‌كه گرنگی و پابه‌ند و په‌یوه‌ستبوون به‌و رێنماییانه‌ی كه لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی دەریدهكات ،سازکردنی خولی پوختكردن و سیمینارێك بۆ ناوبژیوانانی تۆپی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا له 9-10-2020 له به‌غدادی پایته‌خت دووپات كرده‌وه”.
روونیكرده‌وه:” یه‌کێتی باله‌ی عێراق بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتی تۆپی باله‌ی كه‌ناری ده‌ریا له ماوه‌ی( 10-10-2020 تا 12-10-2020) شوێنی ئه‌نجامدان و رێنماییه‌كانی به‌شداریكردن دواتر دیاری ده‌كرێن “.
وتیشی:”یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی ئافره‌تان له رۆژانی (16-10 تا 23-10-2020) له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق کە له دایكبووانی (2002) به‌ره‌وسه‌ره‌وه دەگرێتەوە، له چوار ناوچه به‌رێوه‌ده‌چێت و له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دوو تیپ سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری بكه‌ن له شوێن و واده‌یه‌ك دواتر دیاری ده‌كرێت و به‌شداریكردنی تیپه‌كانی خولی نایاب به زۆره مللی ده‌بێت، واتە ئەو یانەیەی لە خولی نایابە دەبێتە لە خولی لاوانیش بوونی هەبێت “.
ئه‌وه‌شی خسته روو كه:” یارییه‌كانی خولی ئافره‌تانی یانه‌كانی عێراق لە قۆناغی دووه‌م له ماوه‌ی (5-3 تا 12-3-2021) لە شاری سلێمانی ده‌بێت، به‌ڵام پاڵه‌وانێتی تۆپی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا لە قۆناغی دووه‌م له رۆژانی (19-3 تا 21-3-2021) به‌رێوه‌دچێت و دواتر رێنمایی به‌شداریكردن و شوێنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه:” بڕیاردرا به دانانی محه‌مه‌د به‌هێر عه‌لی به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌نار ده‌ریا و محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف به بریارده‌ری و سێ ئه‌ندامیان بۆ زیاد ده‌كرێت به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه و بریاردهرهكهی له كاتێكی تردا ، بڕیاریشدرا به په‌یوه‌ستكردنی یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی بالەی عێراق به دیاریكردنی راهێنه‌ره‌كانیان و یاریدهدهركانیان به‌وه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی راهێنانی نێوده‌وڵه‌تی بن و هه‌روه‌ها پهیوهستكردنیان به دیاریكردنی راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی له میانه‌ی ستافی هونه‌رییان “.
ئەم وەرزە یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق لهبهیاننامهیەكیدا ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتیەکە له رێگەی ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی وه‌رزی 2019-2020ی خولەکەو تێیدا پاڵەوان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو، دوای ئەویش یانەکانی به‌حری، گازی باشوور و هه‌ولێر لە پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم هاتن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دارتاشێك چەندین داهێنان لە پیشەكەیدا دەكات
2020-05-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17