ورده‌كاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بازگهكهى نزیك خورماتوو و ده‌ستگیركردنى فه‌رمانبه‌ره‌كانى

ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منییه‌كان له خورماتوو | فۆتۆ: Simona Foltyn
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خورماتوو له لایه‌ن هێزێكى تایبه‌ته‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بازگهیهكدا كه گومركى شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ره‌كانى بازگه‌كه‌ش ده‌ستگیركران، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتووش ده‌ڵێت: “بازگه‌كه ئیشوكاره‌كانى فه‌رمین و ته‌نیا له‌به‌ر هه‌ندێك گومان به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه هێزێك هاتوونه‌ته بازگه‌كه”.
بازگه‌ى (جوایه) ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى كه‌ركووك بۆ به‌غدا و به دیاریكراوى له نێوان (سلێمان به‌ك) و (ئامریییه) له سنوورى قه‌زاى خورماتوو، ئه‌م بازگه‌یه پاره له هه‌موو ئه‌و بارهه‌ڵگرانه وه‌رده‌گرێت كه له‌و رێگایه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
حوسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “بازگه‌ى جوایه له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه له لایه‌ن پۆلیسى خورماتووه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، له‌ڕووى گومرگیشه‌وه فه‌رمانبه‌رى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دانراوه و وه‌سڵى هه‌یه”.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ هێزێكى تایبه‌ت له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه هاتوونه‌ته بازگه‌كه فهرمانبهرهكانيانى ده‌ستگیركردووه و بازگهكهشى خستووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه گومان له شێوازى كاروباره‌كانى بازگه‌كه هه‌یه و بڕیاره سبه‌ینێ بارودۆخه‌كه ئاسایى بكرێته‌وه”.
ئه‌م لێدوانه‌ى پۆلیسى خورماتوو دواى ئه‌وه دێت به پێى بهدواچوونهكانى SNN بازگه‌كه بووه‌ته جێگاى نیگه‌رانى شۆفێران و له كاتى خۆیدا له لایه‌ن مه‌هدى ته‌قییه‌وه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و به‌رپرسى هه‌موو حه‌شدى شه‌عبى دوزخورماتوو دانراوه و له لایه‌ن حه‌شده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان گوایه ئه‌و بازگه‌یه نایاساییه و داهاتهكهشى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تى عێراق له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسه‌وه قۆرخكراوه و پاره له هه‌موو بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ك چۆن له سنوورى كه‌ركووك بازگه‌ى سه‌قه‌ر كه‌ركووك هه‌بوو دواتر له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه لابرا.
عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و بازگه‌یه نزیكه‌ى چه‌ندین ساڵه هه‌یه و ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه گوایه بازگه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و هیچ چه‌كدارێكى حه‌شد له‌و بازگه‌یه نییه و پۆلیسى خورماتوو سه‌رپه‌رشتى ده‌كات”.
وتیشى: “بازگه‌كه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئیشوكاره‌كانى ده‌كات و به فه‌رمانى حكومه‌ت دانراوه و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ى له شۆفێرانى وه‌رده‌گرن به پێى وه‌سڵه و ئێستاش بارودۆخ له بازگه‌كه ئاسایى كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا بۆ لێكۆڵینه‌وه بووه”.
هه‌رچه‌نده به پێى یاسا نابێت له نێوان شاره‌كاندا گومرك هه‌بێت و گومرك ته‌نیا له خاڵه سنوورییهكانهوه ده‌كرێت، به‌ڵام له نێوان شاره‌كانى عێراق به تایبه‌تى له سنوورى خانه‌قین بۆ دیاله و به‌غدا و كه‌ركووك بۆ به‌غدا ژماره‌یه‌ك بازگه هه‌ن پاره له شۆفێرانى بارهه‌ڵگر وه‌رده‌گرن و به پێى زانیارییه‌كان هه‌موو ئه‌و بازگانه نایاسایین و داهاتهكهشى نادیاره چى لێده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت هێزێكى تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمانى موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌وانه‌ى بازگه‌كه كراون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەلەری:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان
2020-05-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17