
بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی
SNN
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، پەیوەست بە ئەو کێشانەیە کە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی ناڕاست لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە.
دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:
راستیی بابەتەکە بەو شێوەیەیە کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو کێشەیە تاووتوێ کرا و بەڕێز بافڵ تاڵەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن، ئەم داوایە بە چارەسەرێکی پەسەند زانرا و بە دانوستان لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرکردایەتیی ھەردوولا کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوە بە بێ ھیچ مەرجێک و بوار رەخسێندراوە لەو ماوەیەدا بەربەست و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بەو ھیوایەی کە گشت لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل ئەم بابەتانە بکەن و بە ئاڕاستەی چارەسەر، ھەواڵ و لێکدانەوەکان بگوازنەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
26ی تەمموزی 2020
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
جێگرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا
2020-05-21 -
سهركردهیهكى خۆكوژى داعش كوژرا
2020-10-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17