به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار 40 ملیۆن دینار بۆ كارمه‌نده‌كانى قه‌رز ده‌كات

عه‌مید ئومێد مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار بڕى 40 ملیۆن دینار وه‌كو قه‌رز ده‌داته كارمه‌نده پۆلیسه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێداویستییه‌كانى جه‌ژن بۆ ماڵ و منداڵیان بكڕن، ده‌ڵێت: “پاره‌كه‌م له دووكانێكى حه‌واڵه‌ى دراو قه‌رز كردووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌لار دهستیكهوتوون، “عه‌مید ئومێد مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار بڕى 40 ملیۆن دینارى قه‌رز كردووه بۆ كارمه‌نده‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كارمه‌ندێك بارى دارایى باش نییه بڕێك له‌و پاره‌یه به قه‌رز وه‌ربگرێت تاوه‌كو مووچه دێت دواتر پاره‌كه بداته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید ئومێد مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداربووم له‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانم بێ پاره‌ن و مووچه دواكه‌وتووه، هیچ هه‌واڵێك نییه پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شبكرێت، بۆیه له دوكانێكى تایبه‌ت به گۆڕینه‌وه‌ى دراو بڕى 40 ملیۆن دینارم وه‌ك قه‌رز وه‌رگرت و دابه‌شم كرد به‌سه‌ریاندا”.
وتیشى: “ئه‌و 40 ملیۆنهم دایه ده‌ستى لیژنه‌ى دابه‌شكردنى مووچه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كارمه‌ندێك بڕى 150 هه‌زارى پێ بدرێت، دواتر له كاتى هاتنى مووچه له مووچه‌كه‌ى ببڕدرێت و پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌لار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆیه بڕى 150 هه‌زار دینارمان داناوه كه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كارمه‌ند لێى سوودمه‌ندبێت و ئه‌گه‌ریش لێى مایه‌وه ئه‌وا هه‌ر كارمه‌ندێك پێویستى به زیاتر بێت ده‌توانێت له‌و پاره‌یه ببات و ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ش به‌شى نه‌كرد ئه‌وا دابینى ده‌كه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا سووتێنرا
2020-10-17 -
ڤیدیۆ:چێڵسی لیڤەرپوڵ راگیران
2020-10-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17