نوێنەری ئەمریکا: ناکۆکییەکانی کەنداو زیاد لە پێویست درێژەیانکێشاوە

0
598

SNN

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت: ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زیاد لە پێویست درێژەیانکێشاوە و داوای لەو وڵاتانە کرد دووبارە متمانە و یەکگرتوویی لەنێوانیاندا بنیادبنێنەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا وتی: ” ناکۆکییەکان زیاد لە پێویست درێژەیانکێشا و لە کۆتاییدا زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت”.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و ئەو وڵاتەیان بە “پشتیوانیکردن لە تیرۆر”  تۆمەتبارکرد. لەلای خۆشیەوە قەتەڕ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵدا بڕیوین دەیانەوێت سەروەری وڵاتەکەمان لەناوببەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this