ئەمریکا لە دوو هەفتەی رابردوودا کەمترین رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

0
137

SNN

بەپێی راپۆرتێکی زانکۆی جۆنز هۆبکینزی ئەمریکی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە چاو دوو هەفتەی رابردوودا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات بەهەمانشێوە رێژەی مردنیش لە کەمبوونەوەدایە.

لە دواین ئامارەکانیدا 24 کاتژمێری رابردوودا 55,187 هاووڵاتی تووشی کۆرۆنا بوون کە ئەمە کەمترین رێژەیە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تۆمارکرابێت، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووانی ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە 4 ملیۆن 299 هەزار و 624 کەس تووشبووە و لەو ژمارەیە 146,909 کەس گیانیلەدەستداوە، بەمەش ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە لە رووی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this