دیاریکردنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژاردی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ کاتێکی تر دواخرا

0
103
ئۆڵۆمپی عیراق

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتی تۆپی پێ عێراق بڕیاریدا به‌ دواخستنی دیاریكردنی راهێنه‌ری  هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق له‌م کاتەی ئێستادا بۆ کاتێکی تر.

سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ده‌سته‌ی  ئاساییكردنه‌وه‌ بڕیاریدا به‌ دواخستنی  دیاریكردنی راهێنه‌ری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق  له‌ ماوه‌ی ئێستاداو هۆكاری دواخستن به‌ هۆی ئه‌وەوە‌ دێت كه‌ هیچ پاڵه‌وانێتییەكی ركابه‌ری نزیك نیه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق تا ئەنجامی بدات”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد:” هه‌ڵبژاردنی راهێنه‌ری بیانی زیاتر په‌سه‌ندكراو تره‌  له‌ لای ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ له‌ كاتی دیاریكردنی راهێنه‌ر “.

جێی باسه‌ عه‌بدولغه‌نی شه‌هه‌د راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق، ئێستا راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته‌یه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this