
کەشتییە ساختەکەی ئێران
SNN
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بە پشتبەستن بە چەند وێنەیەکی مانگی دەستکرد، دەڵێت ئێران کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ساختەی رەوانەی گەرووی هورموز کردووە تا بۆ راهێنانکردن لەسەر نقومکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا بەکاریبهێنێت، لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زیادیان کردووە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، ئێران بەمنزیکانە ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ساختەیەی لە گەرووی هورموز بۆ راهێنانکردن لەسەر نقومکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر بەکاردەهێنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: وێنەکان رۆژی یەکشەممە لەلایەن ماکسەر تێکنۆلۆجییەوە گیراون و ئەوە دەردەخەن، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئێران لە بەندەر عەباسەوە بەرەو گەرووی هورموز چووە و کەشتییەکی ئێرانیش بەرەوڕووی چووە و شەپۆلی دەنگی بۆ ناردووە.
ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، هەواڵی لەبارەی ئەو کەشتییە ساختەیەوە بڵاوکردەوە، کە لەوکاتەدا لە بەندەر عەباس دروستدەکرا، کەشتییەکە لەسەر شێوەی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی دروستکراوە.
لەو ساڵەدا سی ئێن ئێن، لە زاری عەلی فەداوی، فەرماندەی ئەوکاتەی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، ئێران ساڵانێکی زۆرە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ساختە لەسەر شێوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا دروستدەکات و دەیانخاتە ئاوەکانەوە، بۆ ئەوەی راهێنان لەسەر نقومکردنیان بکات، چونکە نقومکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە ئەجێندای ئێراندایە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17