ئیدەرسۆن خه‌ڵاتی ده‌ستكێشی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا

0
108
ئیدەرسۆن و گواردیۆلا

SNN Sport

ئیدەرسۆن  سانتانا دی مۆرایس گۆڵپارێزی  یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی  خه‌ڵاتی ده‌ستكێشی زێرینی بۆ باشترین گۆڵپارێز  له‌ خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی  بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستهێنا.

ئیدەرسۆن توانی پارێزگاری له‌  خاوێنی تۆڕه‌كەی‌  له‌ 16 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ بكات زیاتر له‌ گۆڵپارێزێكی تر ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ گۆڵپارێزێكی به‌رازیلی  ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست دەهێنێت.

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی خولی ئینگلیزی له‌ پله‌ی دووه‌مدا به‌ كۆتا هێنا به‌ كۆی 81 حاڵ ، له‌ دوای یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی  یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ به‌ جیاوازی 18 خاڵ.

له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد  له‌ پله‌ی سێیه‌مدا هات  و یانه‌ی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌مدا  هات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this