دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد

0
157

SNN- مەودا مستەفا

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێـتیی نیشتمانی كوردستان دەستیپێكرد.

لە دانیشتنەكەدا، چوار پڕۆژەیاسا و بابەتی دیكە تاوتوێ دەكرێن و میوانداری وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، كاروباری پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، پلاندانان و وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستاندنی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.

لە دانیشتنەكەدا، ھەروەھا دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، دەخرێتە دەنگدانەوە.

هەروەها خوێندنەوە دەكرێت بۆ راپۆرتی كۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم سەبارەت بە دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ھێرشەكانی داعش بۆسەر ناوچەكە، بەئا‌مادەبوونی وەزیری ناوخۆ، وەزیری كاروباری پێشمەرگە، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەنێوان ھەرێم و بەغدا و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

تیشكیش خراوەتە سەر ئەوەی كە راپۆرتی ھاوبەشی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە، ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان و پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەكان و راپۆرتی لیژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای كۆرۆنا دەخوێندرێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this