فراکسیۆنی کۆمەڵ لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر روونکردنەوە دەدات

سۆران عومەر
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە پاش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و لە كۆی 89 پەرلەمانتاری ئامادەبوو 55 پەرلەمانتار دەنگیان بە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی سۆران عومەردا، پاش ئەم دەنگدانە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ 27ی تەمموزی 2020 دەستلەکارکێشانەوەی (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەمان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
بەم بۆنەیەوە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ چەند ڕاستییەک بۆ رایگشتیی و دەسەڵاتی سیاسیی دەخەینەڕوو:
1. دەسەڵات بەو هەموو شکست و گەندەڵییەی تێیکەوتووە، بەو هەموو کارەساتەی بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە کەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی ڕەخنەیەک ناگرێت و نایەوێ حەقیقەت ببیستێ، بۆیە هەرزوو کەوتە بەکارهێنانی یاسا و دادگا بۆ بێدەنگکردنی خەڵک و نوێنەرەکانی .
2. راستە سۆران ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ بوو، بەڵام نوێنەرێکی بەجورئەتی خەڵک و پەرلەمانتارێکی چالاکی کوردستان بوو، بە دەستلەکارکێشانەوەشی زیان بە دەنگی خەڵکی مەزڵوم کەوت و پەرلەمان یەکێک لەو دەنگانەی لەدەستدا کە بەردەوام دژ بە گەندەڵیی بەرز بووە .
3. سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، ڕۆژێک دێت ئەم ستەمکارییە کۆتایی بێت، تاکە رێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاکی دەسەڵاتە بۆ خەڵک و دروستکردنی متمانەیە نەک بەکارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی !
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
27 ی تەمموزی 2020
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تورکیا تانکەکانی بۆ سنووری یۆنان دەگوازێتەوە
2020-09-05
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17