برازاکەی ساڵح موسلیم رادەستی دادگا کرا

0
455

SNN

دوای 12  رۆژ لە لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دالیا مەحمود برازای ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە چووە بەردەم دادگای تورکیا.

ماڵپەڕی سۆزجوی تورکی بڵاویکردەوە، دالیا لەبەردەم دادگای مێرسین وتەی لێوەرگیراوە.

19ی ئەم مانگە، دالیا مەحمود موسلیم لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە مێرسین دەستگیرکرا، خانەوادەکەی دالیا هەرزوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە: “دالیا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەری وەرگرتووە و دواتر رادەستی میتی تورکیا کراوە”، خانەوادەکەی ئۆباڵی ژیان و چارەنووسی دالیای خستەئەستۆی بەرپرسانی هەولێر.

دالیا لە رابردوودا شەڕڤانی یەپەژە بووە و بە گوێرەی وتەی باوکی، ماوەیەک بووە لە ریزی ئەو هێزانەدا هاتووەتەدەرەوە تا گرنگی بە ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی بدات.

دالیا مەحمود موسلیم

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this