مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی: چاوەڕوانی پاڵپشتیی ھەموو لایەنەکانین بۆ حکومەتی هەرێم

سەرۆک بافڵ و مەسرور بارزانی
SNN-
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “چاوەڕوانی پاڵپشتیی ھەموو لایەنەکانن لە کابینەی نۆیەم”.
لە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک مەسرور بارزانی نووسیوێتی: “ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/27 پێشوازیمان لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد”.
دەشڵێت: “لە دیدارەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ئاماژەمان بەوەدا کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژیيە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی بڕەخسێنن”.
بارزانی دەڵێت: “وتمان حکومەتی ھەرێم، حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە، پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیريی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو، جەختیان لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخوازراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پاڵپشتیی ھەموو لایەنەکانە.
بەگوێرەی نووسینەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و وتی: “کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین، چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەڕێنین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17