وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێش جه‌ژن هاوكارى به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌ش ده‌كات

0
588
كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم

SNN – عه‌لی حەمە سەعید

وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم پەیوەندیی بە بەرپرسی رێكخراوى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌كات و بەڵێنیان پێده‌دات پێش جەژن هاوكارییان بكات.

مەریوان وەهبی، بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN)وە باسمان لە نیگەرانی كەمئەندامان و خاوەنپێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانى‌ سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرد كە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی هاوكاری نەكردوین و كەمئەندامانی سنوورەكەی پشتگوێ خستووە و هەواڵەكە بڵاوبوویه‌وه‌، كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەكردم و ئەوەی خستەڕوو، كە هەڵەتێگەیشتنێك لەو بابەتەدا بوونی هەیە”.

وتیشى: “هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی ئەوەی پێداین كە پێش رۆژانی جەژنی قوربان لەڕێگەی رێكخراوێكی مرۆییەوە هاوكاری خۆراك و پێداویستی رۆژانی جەژن بگەیەنێته‌ رێكخراوەكەمان بۆ ئەوەی دابەشی بكەین بەسەر خاوەنپێداویستی و كەمئەندامانی سنوورەكەماندا”.

بە وتەی بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە، “لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە حەوت هەزار كەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتی تۆماركراون، بەڵام لەلایەن وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییەوە وەك پێویست هاوكاری نەكراون“.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this