عەدنان عوسمان: له‌به‌رئه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوو خه‌ڵك ره‌خنه‌ى لێ نه‌ده‌گرت

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN- هەوراز ئەحمەد
وتەبێژی رەسمیی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: “ئێمه‌ش وه‌ك حیزبه‌كانى دیكه له ئێستادا رووبه‌ڕووى ره‌خنەی خه‌ڵك بووینه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شدارین له ده‌سه‌ڵاتدا” پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتیش دەڵێت: “گۆڕان نابێت بیر له‌وه بكاته‌وه یه‌كێتى و پارتى زه‌ڕبى سفر بكات”.
عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى ڕاگه‌یاند “بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان به قه‌یران گه‌لێكدا تێده‌په‌ڕێت، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و كێشانه ده‌بێت ئیراده‌یه‌كى باشمان هه‌بێت”.
دەشڵێت: “هه‌موومان ده‌بێت له خه‌مى میلله‌ت و نیشتمان بین و كار له‌سه‌ر چاكسازى و به دامه‌زراوەیی كردنى دام و ده‌زگاكان بكه‌ین، ئه‌ركى هێزه سیاسییه‌كانیشه له برى ئه‌وه‌ى دوور بكه‌نه‌وه له‌یه‌ك و كێشه و ناكۆكى دروستبكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن له پێناوى خه‌ڵكدا یه‌ك بگرن و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لا بنێن”.
وتیشى: “نزیكبوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئێمه له هه‌ر حیزبێكه‌وه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنى لێكتێگه‌یشتنى نێوانمانه‌وه، نزیكبوونه‌وه‌مان له پارتى په‌یوه‌سته به‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه بۆ چاكسازى كردوومانه پێكه‌وه كه له به‌یاننامه و كارنامه‌ى حكومهتهكهدایه، بۆیه ئێمه خۆمان به دوژمنى هیچ لایه‌نێكى سیاسى نازانین”.
له‌باره‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه عه‌دنان عوسمان وتى: “له ئێستادا هیچ كێشه و ململانێیەك له ناوخۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا نییه، ئێمه‌ش وه‌ك حیزبه‌كانى دیكه له ئێستادا رووبه‌ڕووى ره‌خنەی خه‌ڵك بووینه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شدارین له ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵكێك ژیانى خراپ بێت یان مووچه‌ى نه‌بێـت ماف و ئازادییه‌كانی پێشێلبكرێت، ره‌خنه له گۆڕان ده‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى گۆڕان پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوو، خه‌ڵك ره‌خنه‌ى لێ نه‌ده‌گرت، چونكه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتین مافى خه‌ڵكه كه ره‌خنه‌مان لێ بگرێت ئێمه دڵخۆشین به ره‌خنه‌كان، به‌ڵام دڵخۆش نین بەم دۆخه‌ى كه دروستبووه، بۆیه ئه‌و گله‌ییانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین”.
ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى کوردستان لە خولى پێشوو لەسەر فراکسیۆنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌باره‌ت به كاره‌كان و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند “بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رەتاى دامه‌زراندنیدا بوون به ئۆپۆزسیۆن و بوونە سه‌رچاوه‌ى هه‌ندێك كێشه چ له‌گه‌ڵ پارتى چ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى، به‌ڵام به هاتنه نێو ده‌سه‌ڵات ئه‌و كێشانه وا خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ویستى ببێته‌وه به ئۆپزسیۆن، ئه‌وا بۆ كۆمه‌ڵگەى ئێمه ئۆپۆزسیۆنى بنیادنه‌ر گرنگه نه‌ك به چاك بڵێت خراپ و به خراپیش هه‌ر بڵێت خراپ”.
وتیشى: “بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیدا هێنده پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى زۆر بوو شانى له شانى یه‌كێتى ده‌دا، به‌ڵام بۆ خۆشیان ده‌زانن ئێستا ئه‌و پێگهیەى جارانیان نه‌ماوه و له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌وه به روونى به‌دى ده‌كرێت، ئێمه ده‌بێت گله‌ییه‌كیش بكه‌ین، ده‌بوو گۆڕان له‌و ناكۆكییانه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى رۆڵى خۆى هه‌بووایه بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو حیزبه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ئاگادار بم گۆڕان ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه كه ده‌بوو بیكردایه، چونكه ئێمه و یه‌كێتى پێویستمان به یه‌كتری هەیه “.
له‌باره‌ى لێكنزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕانه‌وه ئارى هه‌رسین وتى: “به بۆچوونى من نزیكبوونه‌وه‌ى ئێمه و یه‌كێتى و گۆڕان كاتێك سوودى هه‌یه بۆ خه‌ڵكى كوردستان كه له‌سه‌ر حسابى په‌یوه‌ندى ئێمه و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان نه‌بێت نزیكبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى له‌سه‌ر حسابى یه‌كێتى نه‌بێت جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه له ناو خۆماندا وه‌ك سێ لایه‌نى سه‌ره‌كى حكومه‌ت ته‌بابین و چاكسازى بكه‌ین من پێشبینیده‌كه‌م پێگه‌ى هه‌ر سێ حیزبه‌كه به هێزتر ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سیاسه‌ت بكات و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكات، حیزبێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، سیاسه‌ت خه‌یاڵ و ئه‌فسانه نییه، بۆیه به راشكاوى ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نابێت بیر له‌وه بكاته‌وه یه‌كێتى و پارتى زه‌ڕبى سفر بكات، ده‌بێت حسابى ئه‌وه بكات ئێمه دوو حیزبى سه‌ره‌كی به‌هێزین له كورستان و پێگه‌ى جەماوهریمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین ئه‌م وڵاته به‌رین به‌ڕێوه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17