هێرشێكى تیرۆریستى لە خانەقین پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

0
397
خانەقین

له‌سنوورى خانه‌قین دواى ئه‌وه‌ى لەلایەن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ چه‌ند موشه‌كێك دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاراسته‌ى ناوچه‌كه‌ بته‌قێندرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ پوچه‌ڵكرانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ جه‌له‌ولا به‌ Snnى راگه‌یاند: له‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت رووبارى سیروان چه‌ند مووشه‌كێك ئاشكراكراون كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاراسته‌ى ناحیه‌كه‌ بته‌قێندرێت و هێرشی تیرۆریستى پێئه‌نجامبدرێت.

وتیشى، “هێزه‌كان موشه‌كه‌كانیان به‌بێ زیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌ و پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنینان له‌ سنوره‌كه‌ ده‌سپێكردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ پشته‌وه‌ى دانانى ئه‌و مووشه‌كانه‌ن”.

لاى خۆشیه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ ئه‌حمه‌د سامر به‌ Snnى راگه‌یاند: داعش له‌ سنووره‌كه‌ كۆتایى نه‌هاتووه‌ و له‌ ئێستاشدا زیادبوونى جموجۆڵه‌كانیان په‌یوه‌ندیى به‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى ساڵانه‌ له‌ كاتى ره‌مه‌زاندا كرده‌وه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this