بەوێنە:24 راهێنه‌رى شارى سلێمانى بڕوانامەی (C) ئاسیایی بەدەست دەهێنن

0
172
خولى راهێنان

ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport

24 راهێنه‌رى شارى سلێمانى دواى به‌شداریكردنیان له‌ خولى راهێنانى راهێنه‌ران توانییان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاوه‌ ببنه‌ خاوه‌نى بڕوانامه‌ى جۆری (C) ئاسیایی.

یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لقی  سلێمانى له‌دوایین چالاكیدا له‌مانگى کانونی یەکەمی ساڵى رابردوو خولى راهێنانى بۆ 24 راهێنه‌رى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو وانه‌بێژى ئاسیایی سه‌عد حافزو خه‌سره‌و گورون بۆ ماوه‌ى 14رۆژ کردەوە.

له‌خوله‌كه‌دا 24راهێنه‌ر به‌شداربوون كه‌ وانه‌كانیان به‌شێوازى تیۆرى  و پراکتیكى به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمی پێده‌وترانه‌وه‌، راهێنه‌رانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سوودێكى زۆریان له‌رووى زانستى و په‌روه‌رده‌یی له‌خوله‌كه‌ بینیوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ هیچ كاتێك ته‌مه‌ن رێگر نه‌بووه‌ له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنى زانستدا و گرنگى بڕوانامه‌كانیشیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق لقی سلێمانى تا ئێستا چه‌ندین خولى راهێنانى بۆ بڕوانامه‌ى جۆره‌كانى( A،B،C ) له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا ئه‌نجامداوه‌ و توانیویانه‌ چه‌ندین راهێنه‌رى به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه‌ دروست بكه‌ن، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی رێگربووه‌ له‌ به‌رده‌وامبوونیان له‌ كردنه‌وه‌ى خولى تۆپى پێى بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this