كاتانیچ داواكارییه‌كی به‌ په‌له‌ی هەیە

0
217
کاتانیچ

SNN Sport

سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق داواكارییه‌كی به‌ په‌له‌ی ناردووە بۆ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كاتانیچ  له‌ لێدوانێكیدا کە سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” كاتانیچ داواكارییه‌كی به‌ په‌له‌ی ناردووە بۆ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ  له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردی عێراق بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و داوای کەمپی مەشقی کردووە “.

هه‌روه‌ها وتی:” كاتانیچ داوای له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ كردووه‌ كه‌مپێكی مەشق و  راهێنان  بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لە رۆژی 20-8 -2020 له‌ دەوحه‌ی قه‌ته‌ری ئەنجام بدات”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌:” لیژنه‌ی هونه‌ری لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ داواكاری راهێنه‌ر ده‌كات و روو له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌كات “.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  له‌ مانگی ئابی داهاتوو له دوو‌ یاری دۆستانه‌ رووبه‌رووی سوریا و عه‌مان ده‌بێته‌وه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this