
یەکێتی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دوایین به‌رەوپێشچوونه‌كانی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هۆڵه‌ندی یان ڤان ستای ئاشكراكرد، ئەمەش بۆ سەرپەرەشتیکردنی هەڵبژردەکانی تۆپی پێی عێراق.
ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له لێدوانێكیدا وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه ناوی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هۆڵه‌ندی یان ڤان ستای پاڵاوتووە بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق وئاست ته‌مه‌نه جیاوازەکان “.
هه‌روه‌ها وتی:” ده‌سته‌كه چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكان و راوێژی نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا و به‌رێوه‌به‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه ده‌كات ، دواتر ده‌رواننه بابه‌تی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری “.
جێی ئاماژه‌پێكردنه كه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه دووپاتی كرده‌وه به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌م نزیكانه ده‌ست به‌كار ده‌كات و یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا پێدانی شایسته داراییه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17