چه‌ند شوێنێكى حه‌وانه‌وه‌ى داعش ئاشكرا كران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا

به‌شێك له‌و تهقهمهنییهى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه له سنوورى خانه‌قین هێزه عێراقییه‌كان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه به پێى به‌دواداچوونه‌كان تاوه‌كو ئێستا هیچ چه‌كدارێك نه‌بینراوه، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و شوێنى حه‌وانه‌وه و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له هێزه ئه‌منییه‌كانى خانه‌قینه‌وه وه‌ریگرتوون، “له خانه‌قین هێزه عێراقییه‌كان ماوه‌ى دوو رۆژه ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه، تێیدا هێزه‌كانى سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى، حه‌شدى شه‌عبى به‌شداریان كردووه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك رووینه‌داوه و هیچ چه‌كدارێكى داعش نه‌بینراوه، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كى خانه‌قین ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كۆگایهكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا كه هاوكات شوێنى دروستكردنى بۆمب و پشتێنى بۆمبڕێژكراو بووه و تێیدا مادده‌ى (C4) و مۆبایلى تایبه‌ت به ته‌قاندنه‌وه و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ى دیكه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، هاوكات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى خانه‌قین و دیاله به گشتى هه‌ندێك شوێنى حه‌وانه‌وه و مۆڵگه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه ئاشكراكراون و له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه تێكدراون و روخێندراون”.
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، “ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئامانجى سه‌ره‌كى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانه بۆ ناوچه‌كانیان كه به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه ئاواره بوون و ئێستاش له‌به‌ر خراپى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كانیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17