گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
839
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 28/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە (28/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • ئارسر هەڵدێت لە بەرشەلۆنە.
  • ئەو یاریزانە ئامادەی پشکنینە پزیشکییەکانی یانەکەی نەبووە لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی و بە یانەکەی وتووە جارێکی تر یاری بۆ ناکاتەوە.
  • ئارسر لە بەرازیلەو لە پشوودایە، یانەکەی داوای کردووە بگەڕێتەوە، یان رێکاری یاسایی دژی دەگرێتە بەر.
  • بەرازیلیەکە دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی بکات چیتر نەگەڕێتەوەو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات بە یەکجاری.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ راهێنانەکانی دەستپێدەکاتەوەو هەوڵەکانی بۆ بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئارسر سڕاوەتەوە.
  • سەرەڕای ئەوەی ئارسری بەرازیلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام بە یانەکەی راگەیاندووە نایەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن دژی ناپۆلی.
  • لەوانەیە یانەی بەرشەلۆنە رێکاری یاسای بۆ بکاتەوە ئەگەر لە بەرازیلەوە نەگەڕێتەوە  بۆ ئیسپانیا، ئەمەش بەهۆی بوونی گرێبەست لەگەڵ یانەکە  لەم کاتەی ئێستاو پێش پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە.

ئاس:

  • قوتابخانەی یانەکە گەنجینەکەی دەردەخات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی بەدەستهێنانی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە بەدەستی بهێنێت ، ئەمەش لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی کە ڤاڵدیبیباس جێدەهێڵن.
  • دوای چوونی ئەشرەف حەکیمی و خافی سانچێز، یانەی ریاڵ مەدرید مایۆرڵ ، ریگیلۆن، ماریانۆ دیاز و ئۆسکار دەفرۆشێت.
  • کەوتنی پاڵەوان، مباپی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت دژی ئاتڵەنتا یاری بکات.
  • ئارسر لە بەرشەلۆنە هەڵدێت و داوای چوون بە یەکجاری لەو یانەیە دەکات.

 

مارکا:

  • چاوپێکەوتن لەگەڵ سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید: ئەو گرەو لەسەر جواو فلیکس دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان و رایدەگەیەنێت باشترین ئاست لە مانگی داهاتوو پێشکەش دەکات.
  • شۆڕش لە بەرشەلۆنە، ئارسر ئامادەی پشکنینی پزیشکی یانەکەی نابێت و نایەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری بکات و دەیەوێت کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.
  • تەنیا 10 رۆژ ماوە بۆ یاری ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • خاوەنی باشترین هێڵی هێرشبردن لە ئەوروپا رووبەڕووی باشترین هێڵی بەرگری دەبێتەوە لە ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this