فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد

0
149
لۆگۆى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN
وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بڕیاریان لێوه‌دا ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد.

مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى SNN له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر بڕیاریاندا ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى نه‌كرد”.

رۆژى 26ى ته‌مموز، سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەمەبەستی لێپێچینەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم داوا دەكەین سەرۆكی حكومەت بێتە پەرلەمان بۆئەوەی بزانین هۆكاری ئەو هەموو نەهامەتیە چییە بەسەر خەڵکدا هاتووە و باروگوزەرانی خەڵک تادێت خراپتر دەبێت و پەرلەمانیش سەرقاڵی كاری ترە”.

وتیشی: “داوا دەكەین جارێكی تر شكۆ بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و ئێمەش بەشداری لە كۆبوونەوەكانی رۆژانی داهاتووی پەرلەمان ناكەین، چونكە پێمان وایە ئەو كۆبوونەوانە بەقەد خراپی دۆخی ژیان گرنگ نییە كە ئێمە لە ماوەی پێشوودا لەوبارەیەوە یاداشتمان داواتە پەرلەمان”.

كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداری وەزیرى دارایى و چەند وەزیرێکى دیکە ده‌ستیپێكرد به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن لەبارەى دۆخی ئابووریی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this