خۆپیشاندانێک لە بەغدا گرژی لێکەوتەوە

0
120

SNN

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، هاووڵاتییان دژبە خراپی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا خۆپیشاندانەکەش گرژی تێکەوت و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ناوچەی کەرخ وەرگیراون لە گۆڕەپانی تەیەران نزیک گۆڕەپانی تەحریر، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و بەهۆی کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە 13 خۆپیشاندەر بریندار بوون.

بە وتەی شایەتحاڵەکانیش کە بە میدیاکانی عێراقیان وتووە: هێزە ئەمنییەکان بۆ کردنەوەی رێگاکانی گۆڕەپانی تەیەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و خۆپیشاندەرانیش بە بەرد وەڵامیان داونەتەوە”.

خۆپیشاندانەکانی بەغدا دژ بە خراپی خزمەتگوزارییەکان دوو رۆژە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this