“ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک تەن سەوزە و میوە لە هەرێم بەرهەمهێندراوە”

0
345
سەوزە

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، رایگەیاند: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی سەوزە و میوە لە ناوخۆدا زیادیکردووە، لە هەوڵی ئەوەداین لە%100 پێداویستی بازاڕەكان لە ناوخۆی هەرێم دابینبكەین. 

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم، بە SNNی راگەیاند: “ساڵانە لە سەرەتای مانگی تەمموز تا كۆتایی مانگی ئەیلول جوتیارانی هەرێم دەستبە بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە دەكەن، سەدان هەزار تەن سەوزە و میوە بەرهەمدێت، بۆ ئەمساڵیش نزیكەی ملیۆنێك تەن سەوزە و میوە لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهاتووە، كە ئەمە رێژەیەكی باشە و دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەم زیاتربكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵانە پێویستیان بە نزیكەی میلۆنێك و 500 هەزار تەن بەرهەمی سەوزە و میوە هەیە، لە ساڵی رابردووشدا لە %59 بەرهەمی سەوزە و میوە لە ناوخۆی هەرێم بەرهەمهاتووە و لە %41 دیكەش لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام بە گوێرەی ئەو پلانەی كە هەمانە دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا بە رێژەی لە%100 پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەستین لە دابینكردنی سەوزە و میوە”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: ساڵانە جوتیاران رووبەڕووی گرفتێك دەبنەوە كە بریتیە لەوەی زۆربەی بەرهەمەكانی سەوزە و میوەی هەرێمی كوردستان، لەیەك كاتدا پێدەگەن و دەخرێنە بازاڕەوە ئەمەش وادەكات خستنەڕوو زیاتر بێت و خواست كەمبێت دواجار نرخی بەرهەمەكان لە ئاست ماندووبوونی جوتیاراندا نەبێت، بەڵام لە هەوڵداین بۆ ساڵی ئایندە ئەو بەرهەمە زۆرەی لەیەككاتدا دەكەوێتە بازاڕەوە بەشێكی بە پیشەسازی بكەین، بەشێكیشی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكرێت بۆ ئەوەی ئەو گرفتەی لەمساڵدا روویدا، لە ساغنەبوونەوەی بەرهەمی جوتیاران دووبارە نەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this