
كارگهى دۆشاوى تهماتهى شارهزوور | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور رایدهگهیهنێت: لە پلانماندا هەیە كە كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی شەربەتی هەنار و ترێ لە تەنیشت كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور دابمەزرێنین كە بهو شێوهیهش دەتوانین رۆژانە 120 تۆن بەرهەمی هەناری جوتیاران وەربگرین.
كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بە SNNی راگەیاند: “لە سەرەتای دامەزراندنی كارگەی دۆشاوەكەمانەوە پلانمان هەبوو كە كارگەكەمان فراوان بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەمان داڕشت بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی شەربەتی هەنار و ترێ، بۆ ئەوەی لەلایەك رێگربین لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی لەلایەكی دیكەشەوە هاوكاربین لە ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی سنوورەكەمان”.
وتیشى: “لە ئێستادا ئامێرەكانی تایبەت بە كارگەی دروستكردنی شەربەتی هەنار و ترێ ئامادەن تەنیا ئەوەندەیان ماوە لە تەنیشت كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور جێگایەكی تایبەتییان بۆ بكەینەوە و دەستبكەین بە دامەزراندنی كارگەكە، كە لە توانایدا هەیە رۆژانە زیاتر لە 120 تۆن بەرهەمی هەناری خاوەن باخە هەنارەكانی هەڵەبجە و كوردستان وەربگرێت و بە شێوەیهكی زانستییانە سوود لە شەربەتەكەی و پێكهاتەكانی دیكەی ههنارهكه وەربگرێت”.
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەروو :”بۆ ئەوەی بتوانین پلانەكەمان بە شێوەیەكی خێراتر بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە چاوەڕێی حكومەتی هەرێم دەكەین، تاوهكو بتوانێت بە شێوەی درێژخایەن قەرزێكمان پێبدات، چونكە مەبەستمانە كە نەهێڵین بەرهەمی ماندووبوونی جوتیاران و خاوەن باخەكان بەهەدەر بڕوات بۆ ئەوەش دەبێت حكومەت هاوكارمان بێت و هەوڵی جددی دەدەین كە لە نزیكترین كاتدا ئەو كارگەیەش بخەینەگەڕ”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17