قوباد تاڵەبانی: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا
SNN-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی هەرێمی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ راگەیاند لەبارە كێشە ھەڵپەسێردراوەكان، پشت بەست بە دەستوری هەمیشەیی عێراق و رایگەیاند “حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە دوو دیداری جیادا، ئەمڕۆ 28 تەمموزی 2020، پێشوازی كرد لە کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا و كونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە كۆمەڵێك پرسی هاوبەشیان تاوتوێكرد، هەروەها بەتەلەفۆنیش لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر گفتوگۆی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ڕۆبرت والێر، كونسوڵی نوێی ئەمریکا دوا پەرەسەندنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و دوا پێشهاتی سیاسی عێراق، خرانە بەرباس، هەروەها هەردوولا لەسەر پەیوەندی درێژخایەنی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا هەڵوێستەیان كرد، جەختیشیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان كردەوە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لە گفتوگۆكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كرا، قوباد تاڵەبانی، ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپاتكردەوە، بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی عێراق، بۆ چارەسەری ریشەیی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان.
كونسوڵی ئەمریکاش لە هەرێم، گرنگیدانی وڵاتەی بەم دۆسیەیە روونكردەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیری درێژخایەن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
لە دیدارێكی تردا، هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ ناگایاما یۆشینكۆ، كونسوڵی نوێی یابان، باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێم و یابان ـ یان كرد لە بوارەكانی ئابووری و تەكنەلۆژیا لەگەڵ چۆنییەتی برەودان بەپەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی یابان
لەلایەكیترەوە ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامدا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا.
لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەكەدا رەوشی هەنوكەیی كوردستان و عێراق و كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ: ئۆلیڤێرا تووشی رووداوێكی نامۆ دهبێت
2020-10-13 -
پارتی بروسکەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی دەکات
2020-05-31 -
سەرۆککۆمارى عێراق و کۆسرەت ڕەسول كۆبوونهوه
2020-07-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17