ئاوات شێخ جەناب: حیزب هەیە مووچەخۆر و خانەنشینەکانی لەژمارەی ئەندامەکانی زیاترە

0
188

SNN-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەوەڵامی پەرلەمانتاران ڕایگەیاند: لەدوای ساڵی 2003 کەبووینەوە بەیەک ئیدارە، لە 2004ەوە بەشە بوودجە لەعێراقەوە هاتووە کە پشتی بە نەوت بەستووە، بۆیە تاوەکو 2014 حیزبەکانی دەسەڵات وەک ئەوەی هەنگوینیان لەکونەدار دۆزیبێتەوە خەڵکێکی زۆریان دامەزراندووە بەبێ پلان، دەشڵێت: “حیزب هەیە مووچەخۆر و خانەنشینەکانی لەژمارەی ئەندامەکانی زیاترە”.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داهاتی هەرێم 453 ملیار دیناری بەغدا و 295 ملیۆن دۆلاری نەوتی هاتۆتە سەر و 21 ملیار دیناری هاوپەیمانانیشی هاتۆتە سەر، لەداهاتی ناوخۆش کەهەندێکجار کورتهێنانمان هەیە، 100 ملیار دینار یا زیاتر بووە پڕکراوەتەوە، باقییەکەی ماوەتەوە بۆ خزمەتگوزارییەکان ڕۆیشتووە، ئەمانە ئامادە بن مووچەی خەڵکی کوردستان ئامادەیە، لەمساڵیشدا تاوەکو مانگی 4 مووچەمان داوە، بەڵام 3 مانگی پێشتری کە پاشەکەوت بووە، بەمیرات بۆ حکومەت ماوەتەوە.

لەبارەی داهاتی نەوتیشەوە ئاواتی شێخ جەناب وتی: “حکومەتی ئێستا بڕوای بەوە هێناوە سیاسەتی نەوت شکستی هێناوە، لەیەکەم ڕۆژی چوونمان بۆ بەغداش لەدەمی سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەیی نیشاندراوە کێشەکانی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن، لەمانگی تەمموزی 2020 کێشەکانمان بڕانەوە لەگەڵ عێراق، لەمانگی 11ی 2019 ڕێککەوتنێکمان کرد لەگەڵ بەغدا کە مانگانە پشکی هەرێم بدرێت، بەڵام بەداخەوە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بەسەرداهات، لەبەرئەوە ئەو سەرچاوانەی مووچە لەدوای کۆرۆناوە جگە لە پارەی هاوپەیمانان بەتەواوەتی سەرچاوەکانی تر نەهاتووە، داهاتی ناوخۆ و نەوتی هەرێم، بەوەی عیراقیشەوە زۆر دابەزی، داهاتی وەزارەتی ناوخۆمان زۆر کات بۆتە سفر، بۆیە ئەو سەرچاوانە حازر بن سبەیبێ مووچە دەدرێت، ئەو سەرچاوانە حازر نەبن مووچە نادرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمەڵێک ڕێکارمان لەگومرگەکان گرتۆتەبەر بۆ داهاتی ناوخۆ، گرێبەسەکانیش کەهەبوون هیچیان ئیمزا نەکراون و ئەوەی کراوە پێشتر هەبووە، حکومەتی ئێستا بەرپرسیارێتییەکەی لەمانگی تەمموزی 2019 ەوە دەستپێدەکات، لەکوێ توانیبێتمان هەڵەکان ڕاست بکەینەوە کردوومانە و قاچاغچێتیمان بەپێی توانا نەهێشتووە هی فڵان کاک یان هەر کەسێک، بۆیە هەموو کێشەکان بەپێی بەشداریمان لەڕابردوو بەرپرسیارێتیمان بەر دەکەوێت، یاسای چاکسازیش کە شانازی پێوەدەکەین بەردەوامە و داهاتەکانیش دێنەوە وەزارەتی دارایی، گرێبەستەکانی نەوتیش بارێکە و بە ملی ئەو کەسەوەیە کردویەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this