ئاوات شێخ جەناب : سیاسەتی نەوت لە رابردوو شكستیهێناوە

0
988

SNN-  مەودا مستەفا
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە رێكکەوتن لەگەڵ بەغدا بەردەوامیی هەیە و بێگومان گفتوگۆكانیش هەنگاوی باشی ناوە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕایگەیاند :گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەردەوامیی هەیە و گفتوگۆكانیش هەنگاوی باشی ناوە، دەشڵێت: “لای هەمووان ئاشكرایە كە سیاسیەتی نەوت لە رابردوو شكستی هێناوە، بۆیە یەكەم كاری حكومەت و كابینەی نۆیەم هەنگاو نان بوو بۆ رێكکەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند” .
وتیشی: “بێگومان كاری نایاسی لە مەرزەكان دەكرێت و پێشێلكاریش دەكرێت لە سنوورەكان”.

لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانیش بەڕێژەی سەدا 21 وتی: “هەموومان كۆكبووین لەسەر ئەوەی بەبڕینی ئەو رێژەیە دەتوانین مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بدەین، ئەگەر پارەش لە بەغداوە بێت، ئەوا مووچە هەموو مانگێك دەدرێت بەبێ هیچ لێبڕینێك”.

ئەوەشی خستەڕوو كابینەی نۆیەم زۆر هەنگاوەی ناوە کە شانازی پێوە بکات، یەکێک لە شانازییەكان دەكردنی یاسایی چاكسازییە و ئەویش یەكێکە لە گرنگترین كارەكانی كابینەی نۆیەم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this