كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانێتی  تۆپی پێی وڵاتانی عه‌ره‌ب  ده‌گاته‌ 25 ملیۆن دۆلار

0
135
پاڵەوانێتی عەرەبی

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( ئه‌ستاد دۆحه‌ )ی قه‌ته‌ری ئاشكرایكرد كه‌  لیژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی وڵاتانی عه‌ره‌ب كه‌ وا بریاره‌ ساڵی داهاتوو له‌ قه‌ته‌ر به‌رێوه‌بچێت ، 25 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌شداربووان و براوه‌كانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م  كه‌ 22 وڵاتە له‌ نێویاندا عێراقه‌ به‌شداری تێدا ده‌كات .

رۆژنامه‌ قه‌ته‌ریه‌كه‌ وتی:” خه‌ڵاتی براوه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌گاته‌ 5 ملیۆن دۆلار و دووه‌م 3 ملیۆن دۆلار و پاره‌كه‌ی تر له‌ سه‌ر پله‌كانی تر دابه‌ش دكرێن و ئه‌مه‌ش به‌رزترین به‌هایه‌ بۆ خه‌ڵاتی دارایی ته‌رخان كرابێت بۆ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب “.

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا ) له‌م دواییانەدا هه‌ستا به‌ ئاڕاسه‌كردنی نووسراوێكی گشتگیری  فه‌رمی  بۆ یه‌كێتییه‌ نیشتمانییه‌ عه‌ره‌بیه‌كان و داوایان لێده‌كات به‌شداری بكه‌ن  له‌ پاڵه‌وانێتی جامی عه‌ره‌ب 2021 له‌ قه‌ته‌ر.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتبوو:” ئه‌م رووداوه‌ كاریگه‌ری دیاری ده‌بێت  له‌ سەر تۆپی پێی ركابه‌ری له‌ سه‌ر به‌رزترین ئاستدا له‌ ناوچه‌كه‌ و 22 تیپ له‌ هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا كۆده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ هه‌مان  كه‌لتوور و به‌ها كۆیان ده‌كاته‌وه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this