بنزیمە باشترین ساتی ژیانی خۆی دیاری دەکات

0
511
کەریم بنزیمە

SNN Sport

لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامە ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید باشترین  ساتی خۆی ئاشکرا دەکات و ئەم وەرزە بە باشترین ناودەبات.

بنزیمە دەڵێت:” ئەم ساڵ باشترین سات بووە بۆ من، ئێستا من لە دۆخێکی باشدام، لالیگاش باشترین رکابەری تێدا بووە بە نسبەت منەوە، چونکە یاریزانی نایابی تێدابووە لەگەڵ تۆپی پێی جوان.وتیشی:” بە دڵنیاییەوە کاتێک من مناڵ بووم بیرم لە بردنەوەی تۆپی زێڕین دەکردەوە، لە هیچ شتێک پەشیمان نیم،شانازیترین شت ئەوەیە کە خۆم لە یانەی ریاڵ مەدرید دەبینمەوە”.

لە کۆتایدا رایگەیاند:” باشترین بەرگریکار رووبەڕووی بوومەتەوە رامۆس و ڤاران بووە لە راهێنانەکان ، جوانترین گۆڵیش کە تۆمارم کردبێت ئەو گۆڵە بوو کە لە ئۆساسۆنام کرد،هەموو یارییە کۆتاییەکانیش  گرنگترین یاری بوون بە نسبەت منەوە، رۆناڵدۆ و زیدانیش ئەو دوو یاریزانە بوون من دەمویست یارییان لەگەڵ بکەم، بەڵام نەمتوانی”.

بنزیمە ئەم وەرزە توانی سەرکردایەتی یانەکەی بکات بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا و توانی 21 گۆڵیش تۆمار بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this