بەرواری كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دیاری دەکرێت

0
166
لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق

SNN Sport

ره‌عد  حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق  رۆژی 26ی مانگی ئابی داهاتووی دیاریكرد بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.

حه‌مودی له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:”كۆبوونه‌وه‌ی  نائاسایی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردنی ناوه‌رۆكی نامه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ حه‌وتی ته‌مموزی ئه‌م مانگه‌ ناردبووی و ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ژماره‌ (29)ی ساڵی 2019 و به‌لێننامه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی “.

حه‌مودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌:” كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی دیاری ده‌كات ، دادگای عێراق ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا و ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی نوێی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق “.

ره‌عد حه‌مودی رۆژی 26 ئه‌م مانگه‌  به‌ نووسراوێكی فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌ ئۆڵۆمپییه‌كانی ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كردوو داوای له‌ نوێنه‌ره‌ یاساییه‌ رێپێدراوه‌كان له‌ یه‌كێتییه‌كانیانه‌وه‌ كرد، بانگهێشتانامه‌‌كه‌ وه‌رگرن كه‌ هاوپێچ كرابوو به‌ رێکخستنی كاری كۆنگره‌ی نائاسایی داهاتوو  له‌ باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی به‌ پێی رێکكاره‌ كارپێكراوه‌كان  له‌ په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تیدا .

 

ره‌عد  حه‌مودی

ره‌عد حه‌مودی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this