گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
320
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • گەڕانەوەی پشکنینەکان بە ئەرێنی.
  • ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو لە ئێستادا لە کەرەنتیندایە لە ماڵەوەو دژی مانچستەرسیتی یاری ناکات.
  • هازارد گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان و ئامادەیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

 

مارکا:

  • دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید وریا بن.
  • ماریانۆ دیاز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
  • ” من باشم و بە هیوام بەم نزیکانە بگەڕێمەوە”.
  • ئەم یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی ببێت ،بەڵام هەموو یاریزانەکانی تر ئەنجامەکانیان نەرێنی بووە.
  • بە فەرمی گواردیۆلا ئامادەنەبوونی ئەگوێرۆی بۆ یاری مانچستەرسیتی راگەیاند.
  • یانەی بەرشەلۆنە سزای ئارسر دەدات و ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ مەرجی گرێبەستەکەی.
  • هێرشبەرەکەی یانەی ئینتەرمیلان  لە پێشینەی کارەکانی  یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ گواستنەوەی، بەڵام یانەی ئینتەرمیلان کاتێک بە گرێبەستەکە رازی دەبێت یاریزانێک بخرێتە گرێبەستەکەوەو هێرشبەرێکیش یانەکە جێبهێڵێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە نرخی گواستنەوەی یاریزانان کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 

سپۆرت:

  • کێبڕکێ لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • یانەی بەرشەلۆنە راهێنانەکانی بە ئامانجی گەڕانەوەی وێنەی خۆی دەستپێکردەوەو ئامادەکاری بۆ بردنەوەی نازناوێكی گەورە دەکات.
  • گریزمان بە شێوەیەکی ئاسایی گەڕایەوەو  دیمبلیش بە رۆخۆشی بە کتوپڕی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان  بە کاری دیاریکراو.
  • یانەی بەرشەلۆنە رێککاری یاسایی بەرامبەر بە ئارسر دەگرێتە بەر، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ بەرازیل.
  • ئەم یاریزانە لە ئێستادا لە یانەکە نیەو بەرشەلۆنە رەتیدەکاتەوە گفتوگۆی لەگەڵ بکات تا لە ئێستادا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات.
  • ماریانۆ دیازی هێرشبەری ریاڵ مەدرید تووشی کۆرۆنا دەبێت و ئامادەی یاری مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان نابێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this