
کۆمەڵی ئیسلامی
SNN- مەودا مستەفا
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەێنێت: حكومەتێك نەتوانێت مووچە دابین بكات و حكومەتێك نەتوانێت ژیانی خەڵك دابین بكات بەس بۆ هەڵوەشاندنەوە باشە، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە”.
عەبدولستار مەجید، سەركۆی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە لە دانیشتنی دوێنی پەرلەمانی كوردستان داوامان كردووە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێتەوە، لەبەر ئەوەی حكومەتێك نەتوانێـت مووچە دابین بكات و نەوتوانێـت ناوچە سنووریەكان بپارێزێت و حكومەتێك پلانی بۆ باشكردنی ژیانی هاووڵاتییان نەبێت و حكومەتێک نەتوانێت چارەسەی كێشەكانی نێوان هەرێم بەغداد بكات هەڵوەشاندنەوەی باشترە لەو حاڵەی ئێستا هەیەتی .
وتیشی :”ئێمە داوامان كردووە حكومەت كار بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان بكات و بتوانێـت ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک دابین بكات ئەو كات ئێمەش پاڵپشتی لەو حكومەتە دەكەین و بێگومان ئەگەر گەندەڵی بنبڕبكرێت ئەوا حكومەت بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە دەتوانێـت مووچە دابەش بكات”.
ئەوەشی خستەڕوو :”ئێمە ئامادەین بۆ هەر پرسێک ئەگەر پێیان باشە با هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت و پەرلەمانیش هەڵبوەشێتەوە، چونكە ئەگەر حكومەت بەوشێوەیە بێت ئەوا با پەرلەمانیش هەڵبوەشێتەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17