سوارێز له‌ خولی ئه‌مریكی داواكراوه‌

0
494
لویس سوارێز

SNN Sport

لویس سوارێز ئۆفه‌رێكی له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی خولی ئه‌مریكا پێگه‌یشت ، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ئۆرۆگواییه‌  پێداگرە له‌ سه‌ر بەرده‌وامبوون له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ ، سه‌رباری دابه‌زینی ئاستی و ناڵاندنی به‌ ده‌ست  چه‌ند پێكانێكه‌وه‌ له‌ دوایین دوو وه‌رزی رابردوودا.

سوارێز لە نێوان یەکێک لە‌ باشترین گۆڵكاران ئه‌ژمار ده‌كرێت  له‌ مێژووی به‌رشەلۆنه‌ ، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2021 كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر ، له‌ ئەگەری ئەوەی سوارێز 60% له‌ یارییه‌كانی به‌رشەلۆنه‌ له‌ وه‌رزی نوێ بەشداری پێبکرێت.

به‌ پێی رۆژنامه‌ی مۆندۆدیبۆرتیڤۆی ئیسپانی بێت ، یانه‌ی ئینتەر میامی  ئه‌مریكی هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی سوارێز رابكێشت به‌ ئۆفه‌رێكی دارایی به‌هێز ، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌ ئۆرۆگواییەکە ده‌یەوێت لەگه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ به‌رده‌وام بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا دوای 2021 درێژ بكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ سوارێز حه‌ز له‌ بیرۆكه‌ی یارییكردن له‌ خولی ئه‌مریكی ده‌كاتەوە ، به‌ هۆی ئەو  پاداشتە داراییانه‌ی  كه‌ بۆی دابیندەکرێت، هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و ژیانه‌ نوێیه‌ی كه‌ شاره‌كانی ئه‌مریكا پێیده‌به‌خشن.

به‌ڵام رۆژنامه‌كه‌  نیازی سوارێزی دووپات كرده‌وه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ به‌رشەلۆنه‌ بۆ یارمه‌تیدانی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان  له‌ وه‌رزه‌كانی داهاتوو ، یاریزانه‌كه‌ وایده‌بینێت كه‌ ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر ئاستی بەرزی ئەگه‌ر له‌ ته‌مه‌نیش گه‌وره‌ بێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this