حكومهتى ههرێم: پێشوازى له كهشى ئهرێنى نێوان لایهنه سیاسییهكان دهكهین

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسهوە کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران باسی ئەو کەشە ئەرێنی و لەیەکگەیشتنەی کرد کە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ و بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لەو گفتوگۆ و دیدارانە کرد کە هەنگاوێکی گرنگە، بۆ یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی زیاتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان .
دواتر سەرۆکی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئامادەبوونی وەزیرانی حکومەت لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستاندا و بە ناوی ئەنجوومەنەوە، سوپاسی کردن بۆ خستنەڕووی زانیاریی و روونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پرسیاری پەرلەمانتارانی کوردستان. ستایشی ئەو هەماهەنگی و کارکردن بە گیانی یەک تیمی کرد، کە لە نێو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
پاشان ھەریەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندیی، پوختەی پرسیار و سەرنجی پەرلەمانتارانیان لە دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژانی 27- 28 ی تەمموزی 2020 بۆ ئەنجوومەنی وەزیران خستەڕوو لەسەر تەوەرەکانی تایبەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و دواتریش بابەتی دۆخی دارایی و ئابووری ھەرێم و دوا پێشھاتەکانی دانووستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی.
ئینجا سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوە دا ، کە گفتوگۆ و دانوستان بەردەوامە و حکومەتی ھەرێم دووپاتی پابەندبوون بە ئیلتزامە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێم، چەندین پێشنیاریش بۆ گەیشتن بە رێککەوتن ئالوگۆڕ کراون و ھیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا، دوای پشووەکانی جەژن بگەینە رێکكەوتنێکی ھاوسەنگ کە بەرژەوەندی هەردوولای تێدا پارێزراو بێت.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی لە پلان و ھەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ رووبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و بە تایبەتیش دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەرکی لە پێشینەمانە.
پاشان گفتوگۆ دەربارەی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەتی لە رۆژانی جەژنی قوربان کرا . ئەنجوومەنی وەزیران ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی راسپارد بۆ دەرکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنمایی تەندروستی نوێ لە پێناوی پاراستنی ژیان وسەلامەتی ھاووڵاتیيان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17