كارەكانی جێبەجێکردنی شەقامی 100م سلێمانی خێرا دەکرێن

0
666

SNN-

كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شاڕێی بابان) لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان خێرا دەکرێن و لەئێستادا بەپشتبەستن بە پلانێكی تۆكمەی ئەندازیاریی، كارەكانی بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامدەدرێت.

لەماوەی 18 رۆژی کارکردنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی،  لەكۆی (32كم) لە درێژی ڕێگەكە، (9كم) كاری بڕین، پڕكردنەوە، پاككردنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان بەسەركەوتوویی ئەنجامدراوە.

وا بڕیارە لەدوای پشووی جەژنی قوربان، كاركردن لەپڕۆژەی جێبەجێکردنی رێگای 100م سلێمانی بەمیكانیزمێكی خێراتر و بەپشتبەستن بەشارەزایی و دەستی كاری ناوخۆیی بەردەوامبێت و قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی جێبەجێبکرێت.

رۆژی 11/7/2020 بەردی بناغەی رێگەی 100م سلێمانی دانرا و وابڕیارە لە ماوەی 3 ساڵدا، بە بودجەی 400 ملیار دینار لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان قۆناغی یەکەمی رێگاکە تەواو بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this