لای وەزارەتی بازرگانی عێراق هەڵەبجە پارێزگایە و لای بازرگانی هەرێمیش ناحیە

0
194
بازاڕی هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە كردووە و پسولەی خۆراك و ڕەنگ و كۆدی تایبەتی بە پارێزگای هەڵەبجە داناوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی هەرێم وەك ناحیەیەك مامەڵەمان لەگەڵ دەكات و تەنها سێ‌ كارمەندمان هەیە.

مەریوان عابید، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە بە  SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا هەر شارێك بوو بە پارێزگا دەبێت بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی لێبێت بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتیان، بەڵام دوای شەش ساڵ لە بەپارێزگا كردنی هەڵەبجە و هاوكات مامەڵەكردنی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی هەرێم نەیتوانیوە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراك لە هەڵەبجە بكاتەوە و لە ڕێگەی بنكەیەكەوە كارەكانمان ڕادەپەڕێنین كە ئەو بنكەیە دەبێت لە هەر ناحیەیەكدا بوونی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە وەزارەتی بازرگانی عێراق وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ كردووین زیاتر لە 28 هەزار و پسوڵەی خۆراكی بە ڕەنگ و كۆدی تایبەتی بۆ ناردووین، بەڵام تا ئێستاش ئیشوكارەكانمان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی پارێزگای سلێمانییە و بۆ ڕاییكردنی كاوباری هاوڵاتیان دەبێت مامەڵەی مانگێكی بنكەكەمان كۆبكەینەوە پاشان یەكێك لە كارمەندەكانمان بیبەینە سلێمانی و دواتر بیگەڕێنینەوە بۆ هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ئێستادا تەنها سێ‌ كارمەندمان هەیە كە دەبوو زیاد لە 20 كارمەندمان هەبوایە هەر بەو هۆیشەوە تا ئێستا بەشەكانی (كارگێڕی هاتن و چوون، ژمێریاری، پسوڵەی خۆراك) و چەند بەشێكی دیكە بوونیان هەیە، هاوكات چەند جارێك لەڕێگەی پارێزگاری هەڵەبجەوە داوامان لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم كردووە بەڕێوەبەرایەتییەك لە پارێزگای هەڵەبجە بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this