“قسەكانی دوێنێی وەزیری دارایی خۆدزینەوەیە لە واقیعی ئەمڕۆ”

0
415

SNN- مەودا مستەفا
چاودێرێكی سیاسی ئاشكرایدەكات تۆمەتباركردنی كابینەكانی تری حكومەت لە لایەن ئەو كابینەیەی ئێستاوە تەنها خۆدزینەوەیە لە واقعی هەرێمی كوردستان، دەنا هەر ئەو حیزبانەی ئێستان كابینەكانی حكومەتیان بەڕێوەبردووە.

موفید هاشم چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: جار جارە لە شاشەی كەناڵەكانەوە گوێبیستی چەند بەرپرسێك دەبین باس لەوە دەكەن كابینەكانی تر گەندەڵی زۆریان تێدا كراوە و سیاسیەتی نەوتیش شكستی هێناوە، باشە خۆ كابینەكانی تریش بەدەستی حیزبەکانی ئێستاوە بووە، ئێستاش بە دەست ئەوانە چ جیاوازییەكی هەیە.

دەشڵێت: “ئەو قسانە تەنها خۆدزینەوەیە لە واقیعی ئێستای هەرێمی كوردستان”.
وتیشی: “ئەو كابینەیەی ئەمجارە كە خەڵكی چاوەڕێی دەكرد لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەدا نەبووە، بۆیە پێوستە هەرچی زووە ئەم كابینەیە كار بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیاندا بكات، كە ئێستا هاوڵاتیان بە سەختترین دۆخدا تێدەپەڕن”.
دوێنی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی پێشووی بە كۆمەڵێك شكست و خراپەكاریی تۆمەتبار كرد و بە بڕوای شارەزایانی سیاسیش قسەكانی وەزیری دارایی بۆ پەردە پۆشكردنی شكستەكانی ئەم كابینەیەیە كە ئێستا كۆتایی مانگی حەوتە و حكومەت مووچەی مانگی سێی دابەشنەكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this