به‌ هۆی پزیشكه‌كەیەوە  ریاڵ مه‌درید له‌ كاره‌ساتێك رزگاری بوو

0
850
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه‌ نیكۆ میهیچ پزیشكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یانه‌كه‌ی له‌ كاره‌ساتێك به‌ دوور گرت، ئەمەش سه‌باره‌ت به‌ تووشبوونی ماریانۆ دیاز هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پرۆگرامی ” كواترۆ ” ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووە پزیشكه‌كانی ریاڵ مه‌درید به‌ توشبوونی ماریانۆیان پێشتر زانیوه‌ ، ئەو یاریزانە له‌ كاتی به‌ سه‌ربردنی پشووه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌ك کە ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوه‌  له‌ كه‌ته‌لۆنیا بووە .

هه‌روه‌ها وتی :” رێسای توند له‌ ریاڵ مه‌درید دانراوه‌  له‌ پێناو خۆ به‌ دوورگرتن و  تووشبوونی  هه‌ر یاریزانێك بە کۆرۆنا ، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌مانای  ئاماده‌نه‌بوونی  له‌ یاریه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی  له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان دەبێت لە 7ی مانگی ئابی داهاتوو.

وتیشی:”میهیچی پزیشك پێشنیاری كرد كه‌ یاریزانان  پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان  له‌ ماڵه‌كانی خۆیان پاش پشووه‌كه بۆ بكرێت‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه‌ بڵاو نه‌بێته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونی یاریزانێك و ئه‌و بڕیاره‌ش بوو ریاڵ مه‌درید جێبه‌جێی كرد.

پرۆگرامه‌كه‌  دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یاریزانانی ریاڵ مه‌درید رێگرییان لێکراوە  له‌ پەیوه‌ندیكردن به‌ هه‌ر كه‌شێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان  بۆ خۆبەدوورگرتن له‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە ریاڵ مەدرید یاریزانەکان  پشكنینی كۆرۆنای نوێیان بۆ ده‌كرێت پێش یاریه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی ، هه‌روه‌ها  له‌ هه‌مان رۆژی یاریه‌كه‌ گه‌شت بۆ ئینگلته‌را ده‌كه‌ن.

 

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this