گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
857
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا 30/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • تۆپی پێ لە زۆرترین وریاییدایە لە ئیسپانیا.
  • لە یانەکانی سڤییا، زاراگۆزا و ئەلمیریا حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت دوای ئەوەی لە ریاڵ مەدرید ماریانۆ دیاز تووشبوو.
  • ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ دەبێتە براوەی پێڵاوی زێڕین دوای ئەوەی توانی گۆڵی ژمارە 35 تۆمار بکات.
  • بنزیمە:”من 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یەک جامی جیهانی ناگۆڕمەوە”.
  • بنزیمەی فەرەنسی نامەیەکی روون بۆ هەوادارانی دەنێرێت دوای ئەوەی پرسیاری لێ دەکەن.
  • فیران تۆرێس بۆ 5 ساڵ گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی دەکات.

ئاس:

  • زەنگی ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • سێ یانە( سڤییا، زاراگۆزا، ئەلمیریا) رایدەگەیەنن حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت و یارییەکانی ئەوروپالیگیش تا ئێستا نازانرێت کەی دەکرێت و لە هەوادایە.
  • کەریم بنزیمە:” ئەو 4 نازناوەی خولی یانە پاڵەوانەکان ناگۆڕمەوە بە جامی جیهانی”.
  • یانەی ڤالنسیا فیران تۆرێس بە مانچستەرسیتی دەدات.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتووە بۆ مانەوەی کاراسکۆی بەلجیکی.

سپۆرت:

  • کیکی سیتین بەرەو تاقیکردنەوە.
  • راهێنەرەکەی بەرشەلۆنە دەزانێت داهاتووی لە سەر پەتەو لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەر براوە بێت دەورێکی گرنگی دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە یانەکە.
  • یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری بۆ ئەو راهێنەرە دووپاتکردووەتەوەو پەیوەندییان بە هیچ راهێنەرێکەوە نەکردووەو چاوەڕوانی کۆتایی ئەم وەرزەن.
  • ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات و چەند یاریزانێک لە یانەکانی سڤییا، ئەلمیریا و زاراگۆزا تووش دەبن و لەوانەیە کاریگەری لەسەر پاڵەوانێتییەکان ببێت.
  • لویس سوارێز هیچ نیازێکی نیە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پلانی میسی.
  • کیکی سیتین دەیەوێت ئەرکی  میسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان سنووردار بکات و دەیەوێت  ئەو ئەرکەی لەسەر لاببات کە  تۆپ بە هاوڕێکانی بدات، ئەم راهێنەرە دەیەوێت کۆتا پاس لە لای ئەو بێت بۆ گۆڵکردن.
  • راهێنەرەکە داوا دەکات تۆپ بە میسی بدرێت لە لایەن یاریزانانی هێڵی ناوەند تا زیاتر پشوو بە هێرشبەرەکان بدرێت.
  • یانەی نانتی فەرەنسی 8 یاریزانی تووشی کۆرۆنا دەبێت.
  • یانەکانی سڤییاو زاراگۆزاو ئەلمیریا رایدەگەیەنن حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لە یانەکانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this